جه‌ژنى نه‌ورۆز ، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يه‌كى دێرێنى گه‌لى كورده، ڕه‌مزى تێكۆشان و به‌رخوردان و نوێبوونه‌وه‌ى ژيانه، پيرۆزى ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ييه بۆته هانده‌رێك بۆ شاعيران هه‌ريه‌ك به‌هه‌ست و خامه‌ى به‌رزييان پيرۆزى نه‌ورۆزيان گه‌وره‌تر و جوانتر كردووه ،
يه‌كێك له‌شاكاره‌كانى شاعيرى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ( حاجى تۆفيق _ پيره‌مێرد) ئه‌و هۆنراوه‌يه‌ى نه‌ورۆزه ،
( ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌يه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكى كۆنى كورده ، به‌خۆشي و به‌هاته‌وه )
هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش و شاعيرى نيشتمان په‌روه‌ر ( حه‌مه ساڵه‌ح ديلان) ئه‌و ئاوازه پڕ هه‌ست و به‌جۆشه‌ى له‌سه‌ر داناوه‌و ، به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى خوێندوويه‌تى ،پاشان له‌لايه‌ن بليمه‌ت و هونه‌رمه‌ندى نه‌مر ( حه‌سه‌ن زيره‌ك) به‌شێواز و ده‌نگى خۆى له‌تارانى پايته‌ختى ئێران خوێندوويه‌تى،
دواتر سرووده به‌ناوبانگه‌كه‌ى مامۆستا و شاعير
( ع، ع،شه‌ونم ) و هه‌رخۆشيي ئاوازى له‌سه‌ر داناوه و له‌لايه‌ن له‌هونه‌رمه‌ندانى سروود بێژى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ( ئيبراهيم خه‌يات و ناسرى ڕه‌زازى ) خوێندراوه .....
(جه‌ژنه جه‌ژنى كوردستانه جه‌ژنى نه‌ورۆزه
به‌تيشكى ئاگر ئه‌نوسم جه‌ژنه پيرۆزه
چاوگى ئاگر هێزو گيانمه ، باوه‌ڕى به‌رزى كوردستانمه )
پاشان هۆنراوه به‌رزه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند و شاعير (خاليد دلێر ) ئه‌ميشيان هونه‌رمه‌ند خاليد دلێر ئاوازى له‌سه‌ر داناوه و خوێندوويه‌تى ، دواترله‌لايه‌ن هونه‌رمه‌ند ( عوسمان عه‌لى ) له‌گه‌ڵ تيپى مۆسيقاى سلێمانى خوێندوويه‌تييه‌وه.
( ساڵێكى تريش وا داهاته‌وه ، ڕۆژى نه‌ورۆزى كورد هه‌ڵاته‌وه
به‌م هاتنه‌وه‌يه ، نه‌ورۆز ئه‌م جاره ده‌رسى تێكۆشان دائه‌داته‌وه )
هه‌رچه‌نده زۆر له‌شاعيران به وشه و هه‌ستى به‌رزيان شيعرييان بۆ نه‌ورۆز نوسيوه و له‌ديوانه‌كانياندا هه‌ن و هه‌ندێكيشيان ئاوازيان له‌سه‌ر دانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كمه له‌پاڵ ئه‌و هۆنراوه پڕ هه‌ستانه كه‌بۆ نه‌ورۆز نوسراون و خوێندراوون ، هۆنراوه‌يه‌كى ديكه هه‌يه كه كۆتايي ساڵى حه‌فتاكان نوسراوه‌و له‌سه‌ر ئاوازێكى فارسى خوێندراوه ،
(ئه‌و رۆژه رۆژه ...ڕۆژی نه‌ورۆزه
جێژنێكی خۆش بۆ كوردی پیرۆزه
ئه‌و ڕۆژه سه‌ربه‌خۆ بێ كوردستان
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی شادی یه نه‌ورۆزی كوردستان )
له‌سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌گشتی و ئازادكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ساڵی (1979) ، كۆمه‌ڵیك چالاكی و تێكۆشانی هونه‌ری له‌شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌بواری چاپه‌مه‌نی و بواری هونه‌ری موزیك و گۆرانی ئه‌نجامدرا بۆئه‌و كات و ئێستاش جێی ده‌ستخۆشی و به‌رزنرخاندنه ،
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه زیاتر بواری موزیك و گۆرانی یه گه‌لێك به‌رهه‌می هونه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه و دوور له‌سانسۆری داگیركه‌ر له‌ته‌واوی شاره‌كان ئه‌نجامدرا به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كانی (سنه و مه‌هاباد ) ، هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات به سوودوه‌رگرتن له‌و هه‌ل و مه‌رجه ئازادى و سه‌ربه‌ستییه كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ری به‌رزو جوان و چێژ به‌خش ته‌نانه‌ت سروود یشیان تۆماركرد ،ئه‌وبه‌رهه‌مه نایابانه سنووری جوگرافیای ده‌ستكردی كوردستانیان به‌زاندوو زۆر به‌زوویی ده‌گه‌یشتنه باشووری كوردستان و بڵاوده‌بوونه‌وه ،
له به‌هاری ساڵی (1980) به‌رهه‌مێكی هونه‌ری گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كورد كاك محه‌مه‌دی ماملێ ( یادی به‌خێر ) له‌تۆمارگاكان بڵاوبۆوه كه‌بووه‌هۆی جێی بایه‌خ و سه‌رنج و خۆشحاڵی بیسه‌ران و هه‌وادارانی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گه‌وره هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دى ماملێ ،
ئه‌و به‌رهه‌مه له‌چه‌ند گۆرانی و قه‌تار پێكهاتبوو به‌ڕێز (مه‌لاڕه‌سوڵی پێشنماز ) هۆنراوه به‌رزه‌كانی مامۆستا (هێمن ) شاعیری ئه‌وین و جوانی دیكله‌مه واته ده‌خوێنێته‌وه و گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كاك محه‌مه‌دی ماملێ به‌ده‌نگه به‌سۆزو خۆشه كورده‌وارییه‌كه‌ی هۆنراوه‌كان به‌ئاوازێكی خۆش ده‌چڕێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، له‌گه‌ڵ گۆرانیيه خۆشه‌كانی ماملێ دا ده‌نگێكی ناسكی خۆش هۆنراوه‌یه‌كی (نه‌ورۆز ) به‌شێوه‌یه‌ك ده‌خوێنێ ڕیتمه‌كه‌ی له‌نێوان گۆرانی و سروود دا ئاوێته‌بووه ،له‌وسه‌رده‌مه‌وه مه‌به‌ستم بوو بزانم ئه‌و ده‌نگه خۆشه كێیه؟ تا ناوی نه‌فه‌وتێ و ناوی بچێته خانه‌ی هونه‌ری موزیك و گۆرانی یه‌وه ،به‌رده‌وام پرسیارم ده‌كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی دروستم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت ،
تا له‌هاوینی ساڵی (2016) رۆژێك له‌خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیارو ئاوازدانه‌ری به‌توانای گه‌له‌كه‌مان كاك ( بورهانی مفتی زاده ) دابووم پرسیاری ئه‌و سرووده ( نه‌ورۆز ) لێ‌كرد و وتم ئه‌وه ساڵی (1979) له‌شاری مه‌هاباد خوێندراوه و به‌ڕێزتان زانياريتان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگخۆشه هه‌يه ؟!
خۆش به‌ختانه هه‌ندێك زانیاری پێبه‌خشیم و ، وتى ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كۆتايي ساڵه‌كانى حه‌فتاى زاينى و ئه‌و كاتى شارى سنه :
( ئه‌و سرووده له‌نێوانی ساڵی (1977 و 1978) له‌ماڵی خۆمان له‌شاری سنه ، هونه‌رمه‌ند (ناسری ڕه‌زازی ) خوێندی و من به‌ئامێری ( فلوت) ئاوازه‌كه‌م بۆ ژه‌نی و هه‌رئه‌و ڕۆژه له‌سه‌ر كاسێتێك تۆمارمان كرد ،به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵیم تێكستی ئه‌و هۆنراوه‌ی نه‌ورۆزه كاك (عابدی مفتى زاده ) ى برام دایناوه ، به‌ڵام میلۆدییه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا فارسی یه و هونه‌رمه‌ند
( جه‌مشید شه‌یبانی ) خوێندویه‌تی و ناوی گۆرانیه‌كه‌ش (سیمین بری ) یه كاكه عابدم له‌سه‌ر ئه‌و ئاوازه ئه‌و تێكسته‌ی له‌سه‌ر دانا‌و كاك ناسری ڕه‌زازی خوێندی ).
به‌هه‌رحاڵ كۆڵم نه‌دا تا زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بێنم ، پێوه‌ندیم به‌برای ئازیز كاك عابدی مفتی زاده وه له‌وڵاتی به‌ریتانیا وه كرد ،به‌سوپاسێكی زۆره‌وه به‌ڕێزییان جیا له‌زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئاواز‌و هۆنراوه‌یه ، ده‌قی تێكسته‌كه‌شی بۆناردم ، و فه‌رمووی :
(سه‌باره‌ت به‌و هۆنراوه‌یه هه‌ركه‌سێك خوێندبێتی دڵنیام له‌هۆنراوه‌كه‌ی من ئیلهامی وه‌رگرتووه و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵیم ئه‌و هۆنراوه‌یه له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان من ئه‌و هۆنراوه‌یه‌م داناوه‌و كاك ناسری ڕه‌زازی خوێندی و له‌سه‌ر كاسێتیش تۆمارمان كرد و كاك بورهانی برام به‌ئامێری ( میلۆدیكا ) موزیكی بۆ ده‌ژه‌نی ،كاك ناسر كاسێته‌كه‌ی برد ئیتر نازانم چی به‌سه‌ر هات و ناسر له‌كوێ بڵاوی كرده‌وه )، بۆ دڵنیابوون له‌بوونی ئه‌وكاسێته په‌یوه‌ندیم به‌هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی يه‌وه كرد و وتى: (به‌ڵی وایه ئه‌وهۆنراوه‌یه هی كاك عابدی مفتی یه‌و من خوێندم به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخه‌وه نازانم ئه‌وكاسێته چی به‌سه‌رهات و به‌داخه‌وه لێم وونبوو )!
منیش وه‌كو گوێگرێكی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌م خولیا‌و ئامانجم بوو كه‌زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بێنم ئه‌وجاره هانام برده به‌ر هه‌ردووبرای ئازیزم كاك ( حوسێنی ڕه‌هبه‌ر و وریای ماملێ ) له‌هه‌نده‌ران، به‌سوپاسێكی زۆره‌وه لوتفیان نوواند و به‌په‌رۆشه‌وه به‌ده‌نگ داخوازییه‌كه‌مه‌وه هاتن وهه‌ردوو به‌ڕێزان زانیارییه‌كانیان زۆر نزیكبوون له‌یه‌ك و ڕاستی تۆماركردنی ئه‌وبه‌رهه‌مه‌یان بۆ خستمه ڕوو كاك( وریای ماملێ) ده‌بێژێت :
( ئه‌و كاسێته له‌شاری مه‌هاباد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و حیزبی دیموكرات سه‌رله‌نوێ خه‌باتی سیاسی و بوونی خۆی جارێكی دیكه ڕاگه‌یانده‌وه هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی (1979) له‌ماڵی ئێمه تۆماركراوه له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و خۆش كه‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌رزو شۆڕشگێری به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست ئاماده‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه بوون وه‌ك ( شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو ، مامۆستا هێمن و فه‌تاحی ئه‌میری و مه‌لاڕه‌سوڵی پێشنماز و هونه‌رمه‌ند ڕه‌شیدخانی فه‌یزنه‌ژاد ئامێری ڤیۆلۆنی ده‌ژه‌نی ، هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی شارۆخ و هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ناهید وهونه‌رمه‌ند به‌همه‌نی مه‌تلوب ئامێری ( تار ) هونه‌رمه‌ند ( حوسێنی ڕه‌هبه‌ر ئامێری ( زه‌ڕب ) بابی ڕه‌حمه‌تیم كاك محه‌مه‌دی ماملێ گۆرانی ده‌خوێند ) چۆن پێشتر ئاماژه‌م به‌و دانیشتنه لێوان لێو و چێژ به‌خششه هونه‌رییه‌كرد ، به‌ڕێز مه‌لا ره‌سوڵی پێشنماز هۆنراوه به‌رزه‌كانی مامۆستا هێمن ده‌خوێنێته‌وه و دواتر له‌لایه‌ن گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كاك محه‌مه‌دی ماملێ به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی به‌ئاوازێكی خۆش هه‌ست بزوێن ده‌یانخوێنێ ،پرسیارێكم ئاراسته‌ی كاكه وریای ماملێ كرد سه‌باره‌ت به‌وهونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه كه‌له‌ناو گۆرانییه‌كاندا سروودی ( نه‌ورۆز) ده‌خوێنێ كێیه؟
به‌ڕێزييان وتى : ئه‌وه كه‌سایه‌تییه هونه‌رمه‌ندێكی لاوه به‌ناوی ( عیززه‌ت هه‌مزه ئازه‌ر ) ئه‌و سرووده ده‌خوێنێ و به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و میلۆدییه فارسییه له‌و ئاهه‌نگه‌دا كاك عیززه‌ت خوێندی ، هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست ڕه‌شیدفه‌یزنه‌ژاد پێشتر له‌كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كاندا ئه‌و سرووده‌ی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی خوێندووه )
دوای وه‌رگرتنی ئه‌و زانیاییانه‌له‌و به‌ڕێزانه، ئه‌وه‌ی گرنگه ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه یه وون نه‌بن و نه‌كه‌ونه خانه‌ی په‌راوێزه‌وه ، هه‌میشه له‌خه‌می ئه‌وه‌دام كه‌به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی دڵسۆزانی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی هه‌وڵبدرێت كه‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ده‌نگبێژ و سروودبێژانه بدۆزینه‌وه‌و ناو كار‌و به‌رهه‌مه‌كانیان و ڕێكه‌وتی تۆماركردن و ژه‌نیاران و ئه‌و ئازیزانه‌ی ئه‌وبه‌رهه‌مه‌یان تۆماركردووه ناویان تۆمار و له‌خانه‌ی ئه‌رشیفی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردیدا یاداشتییان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیش ڕه‌خسا له‌لایه‌ن مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاره به‌تواناكانی گه‌له‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به ( نۆته) بكرێن و هه‌ركاتێك مشتومڕله‌سه‌ر میلۆدی و تێكست و مێژووی تۆماری ئه‌وبه‌رهه‌مانه هاته‌پێش ،ئه‌وكات له‌ڕێی ئه‌و دیكۆمێنت و نۆتانه‌وه بیان سه‌لمێنین كه گه‌لی كورد و هونه‌رمه‌ندانی كورد خاوه‌نى ئه‌و ميلۆدييانه‌ن ،به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم كه ئه‌و ڕوونكردنه‌وه و زانیارییانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نییه كه كێشه له‌نێوان هونه‌رمه‌ندان درووست بكه‌م كه كێ پێشتر خوێندوویه‌تی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت سوپاسی هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌ری به‌رزی هونه‌رمه‌ندان ( ناسری ڕه‌زازی و ڕه‌شیدخانی فه‌یز نه‌ژاد ) بكه‌ین كه خه‌مخۆرانه بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان ئه‌وسرووده‌یان تۆماركردووه خستوویانه‌ته سه‌ر خه‌رمانی هونه‌ری موزیك و گۆرانی و سروودی كوردی ،
سڵاو و هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆسه‌رگڵكۆی پیرۆزی شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو ، مامۆستا هێمن و محه‌مه‌دی ماملێ ، یادیان هه‌میشه به‌رزو پیرۆز بێت ، سڵاو و حورمه‌ت بۆ ئه‌و ده‌ست وپه‌نجه زێڕینانه كه به‌هه‌ستی هونه‌ری به‌رزیان هاوكاربوون بۆ تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه به‌نرخه .
پيرۆز بێت جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يي نه‌ورۆز و هه‌موو كات بڵێسه‌ى ئاگرى نه‌ورۆز دره‌وشاوه‌تر و هيوا و ئومێد به‌خش بێت بۆ گه‌لى كورد ،
هۆنراوه‌كه‌ی به‌ڕێز ( عابدی مفتی زاده ) هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی خوێندوویه‌تی
ئه مڕۆ چ ڕوژه؟ ڕۆژی نه‌ورۆزه
جێژنيكى كۆنى كوردى پيروزه
ڕوژيكى خۆشه بۆ هه‌موو كوردان
ئه مڕوژه ڕوژى شادى و نه‌ورۆزی كوردستان
ئەشكه‌وت به ئه‌شكه‌وت كێ‌و به‌كێو لاوان
هه ستاون ئه‌مڕۆ بۆ خۆشی و سه‌یران
پشتى شكاوه له شكرى زستان
به هێرشى شێرانەی نه‌ورۆزی كوردستان
نه‌ورۆزه جێژنی تيپى لاو جێژنى ژنه و جێژنى پياو
جێژنيكى گه رم و ئاگرين نه‌ورۆزی كوردستان
ئه‌وه‌ش تێكستی هۆنراوه‌كه یە كه هونه‌رمه‌ند عیززه‌ت هه‌مزه ئازه‌ر لەو دانیشتنەدا خوێندوویه‌تی
نه‌ورۆز
ئه‌و رۆژه رۆژه ...ڕۆژی نه‌ورۆزه
جێژنێكی خۆش بۆ كوردی پیرۆزه
ئه‌و ڕۆژه سه‌ربه‌خۆ بێ كوردستان
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی شادی یه نه‌ورۆزی كوردستان
خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ كوردستان له‌پێناوی مافی ژیان
به‌ده‌نگێكی زۆر به‌رز ده‌ڵێین یامه‌رگ یاكوردستان
ئه‌شكه‌وت به‌ئه‌شكه‌وت كێ‌و به‌كێو لاوان
هه‌ستاون بۆ رزگاری كوردستان
پشتی شكا له‌شكری دوژمنان
به‌و هێرشی شێرانه‌و خه‌باتی كوردستان
سوپاس و پێ‌زانین بۆهونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست بۆ یارمه‌تی و هاوكاریكردنم به‌خشینی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه ( بورهانی مفتی زاده ، عابدی مفتی زاده ، حوسێنی ڕه‌هبه‌ر و وریای ماملێ)
جه‌مالی ده‌لاك 12/3/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.