كه‌م نين ئه‌و خانم و ئافره‌تانه‌ى له‌سه‌رده‌مێكدا هاتوونه‌ته نێو دنياى هونه‌رى موزيك و لاوك و به‌سته‌ى كوردييه‌وه، سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى پێشوو به‌قۆناغێكى ڕچه شكێن ناوده‌برێت بۆ كۆمه‌ڵێك ئافره‌تى ده‌نگ زوڵاڵ و دهنگخۆشيي نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه كه‌لتووره داخراوه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ر و ڕێگرييانهى به‌رده‌ميان به‌ڵام ئه‌و عه‌شقه په‌نگ خواردووهى سينهيان بۆ چرينى لاوك و به‌سته‌ى كوردى زياتر په‌لكێشى كردوون و به‌دواى تروسكايهكدا وێڵ بوون تا ئه‌و هه‌سته لێوڕيژه له سۆز و ده‌نگه چياييهى هه‌يانه دهريببڕن و به‌ئازادانه تێ بچريكێنن و بڵێن ئێمه‌ش بوونمان ههيهو هيچمان له دهنگبێژانى پياو كه‌متر نييه ، ئافره‌تانى ڕچه شكێنى بوارى گۆرانى و مه‌قام و لاوكى كوردى كه زۆر بوێرانه هاتوونه‌ته مهيدان و دواى شكاندنى ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌سته كۆمهڵايهتيانه خۆيان له‌و خێزانه هونه‌رييه كوردييه‌ى شارى به‌غدا بينيوه‌ته‌وه و خزمه‌تێكى بێ ئهندازهيان به هونه‌رى نه‌ته‌وه‌كه‌يان كردووه، وه‌ك ( دايكى جه‌مال ، مريه‌م خان ،ئه‌سمه‌ر و نازدار فه‌رهاد، ئايشهشان ، ئه‌ڵماس محه‌مه‌د، فهوزيه محه‌مه‌د ، گوڵبه‌هار و نه‌سرين شێروان ،،،،،تاد)
خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان ، ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده ئايا خه‌ڵكى شێروانه ...؟
وه‌ك مامۆستا باكورى ئاماژه‌ى پێداوه و ده‌ڵێت ( نه‌سرين شێروان ، دێى شێروانى ههرنهديوه ، به‌ڵكو ئه‌و نازناوه هونه‌رييه له‌لايه‌ن به‌ڕێز ( كاميلى كاكهمين ) يه‌كه‌م بێژه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى كوردى لهڕاديۆى كوردى به‌غدا ئه‌و نازناوه‌ى بۆداناوه ) (*1)
نه‌سرين عومه‌ر عوسمان ، ناسراو به‌خانمه هونه‌رمه‌ند( نه‌سرين شێروان) لهخانهوادهيهكى كۆچه‌رى له له‌گوندى ( شه‌رناخ) ى باكورى كوردستان له‌ساڵى (1922) بهدنيا هاتووه ،
ئه‌و وشه‌يه‌ى كۆچه‌رى خوێندنه‌وه‌يه‌كى زۆر هه‌ڵده‌گرێت ، كه چ زانيارييه‌كى له‌باره‌ى فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و ئاوازهڕهسهنهكانى ناوچه‌كه به خانمه هونه‌رمه‌ند به‌خشي بێت ، خانمه هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نى منداڵييه‌وه له‌گه‌ڵ باوكيدا شوان بووه ، ئه‌و قۆناغه بۆته قوتابخانه‌يه‌ك ئاشنا بێت به لاوك و سترانهكانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى كه لهشوانهكان و ده‌نگخۆشه‌كانى ناوچه‌كه‌وه گوێبيستى بووه ، دواتر له‌به‌ر خۆيه‌وه زهمزهمهى كردووه و فێريان بووه تا لايه‌ن خانه‌واده‌و خه‌ڵكى گوندهكهيانهوه ئه‌و ڕازه ئاشكرابووه كه ده‌نگى خۆشه‌و تواناى چڕينى لاوك و سترانى هه‌يه ، له‌و ته‌مه‌نه‌دا بانگهێشتيان كردووه بۆ ماڵ و ديوهخانهكان و به‌زم و ڕه‌زمى شايي و گۆڤه‌ند گۆرانييان پێ خوێندووه ،
به‌هۆى ئه‌و ژيانه كۆچهرييهى خانه‌واده‌كه‌ى و سه‌ختى بژێوى ژيان ، ڕووده‌كه‌نه شارى زاخۆ و له‌وێ نيشته‌جێ ده‌بن، تێكه‌ڵاو به‌و ژينگه‌و كه‌لتووره‌ى زاخۆ ده‌بن و په‌يوه‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌ته‌ك خانهوادهكانى ئه‌وێ دروست ده‌كه‌ن، بۆماوه‌يه‌ك له ماڵى يه‌كێك لهئاغاكانى ئه‌وێ كارده‌كات.
لاوك و سترانهكانى زێده‌كه‌ى لهكهشكۆڵهكهيدا هه‌ڵده‌گرێت و بهههگبهيهكى پڕه‌وه ڕوو ده‌كاته شارى به‌غدا و درێژه بهكاروانه هونهرييهكهى ده‌دات.
سه‌ره‌تا ڕووده‌كاته ماڵى خانه‌واده‌يه‌كى مه‌سيحى له‌شارى به‌غدا كه‌پێشتر په‌يوه‌نديي و ناسياويان هه‌بووه ، دواى ماوه‌يه‌ك ڕووده‌كاته ماڵى ( جه‌مال بابان) له‌وسه‌رده‌مه‌دا ناوبراو پۆستى (وه‌زير) ى هه‌بووه له‌سه‌رده‌مى مهليكيدا، ماوه‌ى دووساڵ له‌وێ كارده‌كات .
( له‌و ماڵه‌ش شه‌وانه به‌زم و ئاهه‌نگ و كۆڕى ياران گه‌رم بووه و ستران و لاوك خوێندراوه، گۆرانيبێژانى وه‌ك عه‌لى مه‌ردان ، سهعيدئاغاى جزيرى و حه‌سه‌نى جزيرى ، لاوك و بهستهيان ده‌چڕى) (*2)
ئه‌م كۆڕ‌و به‌زمى گۆرانيي و لاوك و بهستهيه له‌لايه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزانه‌وه لهوماوهيهدا له‌و ماڵه، ده‌بێته خه‌رمانێكى گرنگ و به‌نرخ بۆ مهڵۆى هه‌ستى هونه‌رى هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان و زياتر ئه‌داو تێكست لێيانه‌وه فێردهبێـت و خۆى دهوڵهمهندتردهكات و په‌يوه‌ندى و ناسياوى له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌دا دروست ده‌كات، دياره دهنگخۆشيي نه‌سرين شێروان ده‌بێته جێى سه‌رنج له‌لاى مامۆستاى مه‌قام و به‌سته عه‌لى مه‌ردان و ده‌بێته ڕينيشاندهر و له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌يباته ڕاديۆى كوردى به‌غدا و به كاميلى كاكهمينى ده‌ناسێنێت ، دواى تاقيكردنه‌وه‌ى ده‌نگه بهسۆزهكهى ، په‌سه‌ندده‌كرێت و به‌رنامه‌ى هه‌فتانه‌ى بۆ داده‌نرێت بۆتۆماركردنى سترانهكانى.
خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان سه‌باره‌ت به‌چوونى بۆ ڕاديۆ ده‌ڵێت( له 25/3/1944 عه‌لى مه‌ردان منى برده ئيزگه و يه‌كه‌م گۆرانيم وت ) (*3)
هه‌روه‌ها خانمه هونه‌رمه‌ند نايشارێتهوهو زۆر به‌ڕاشكاوى ده‌بێژێت ( مامۆستا عه‌لى مه‌ردان فێرى سترانچڕينى كردووم) (*4)
سه‌باره‌ت به‌يه‌كه‌م چوونى بۆ به‌غدا و تۆماركردنى به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانى لهڕاديۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك هه‌يه كه گومان له ساڵهكهيدا هه‌يه ، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووس و بێژه‌ر و ڕۆشنبير كه‌مال ڕه‌وف محه‌مه‌د ده‌ڵێت ( نه‌سرين شێروان بهرلهساڵى 1940 چۆته به‌غدا ) ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌دات پێش ئه‌وه‌ى بچێته ڕاديۆ ، له‌سه‌ر قه‌وان _ سه‌فحه لهكۆمپانياى (كۆلۆمبيا و چهقماقچى) گۆرانى تۆماركردووه ، سه‌باره‌ت به‌يه‌كه‌م چوونى خانمه هونه‌رمه‌ند بۆ ڕاديۆى كوردى به‌غدا ده‌ڵێت : له‌ساڵى 1947 تێكه‌ڵ بهڕاديۆ بووه ،له ( 22/6/1947) ده‌ستى به‌پێشكه‌شكردنى ئاهه‌نگى سترانى كورديي زيندوو كردووه، كهمهوداكهى نيو سه‌عات بووه، له‌زارى خانمه هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌ڵێت له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1947 وه تا ساڵى 1975، به‌مه‌قام و به‌سته چڕينهوه سترانبێژى ڕاديۆى كوردى به‌غدا بووه ،(477) مه‌قام وبهستهى تۆماركراوى هه‌يه) (*5)
يه‌كه‌م مه‌قام و به‌سته‌يه‌ك كهلهڕاديۆ هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان تۆمارى كردووه بريتى بووه له ( دهليلێ مامهدۆ ) له‌گه‌ڵ به‌سته‌ى ( جزيرێ و جزيرێ ....جزيرێ دكورێ دا ) بۆ تێكستى بهستهكانى نه‌سرين شێروان سوودى له‌هۆنراوه‌ى شاعيران ( جگه‌ر خوێن ،حافز مائي و شێخ سه‌لام وه‌رگرتووه،
هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان له‌سه‌ر ڕێگا پيرۆزه‌كه‌ى كاروانى هونه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت و تێكه‌ڵاوى زياترى هونه‌رمه‌ندانى ئه‌وكاتى ڕاديۆى كوردى به‌غدا ده‌بێـت وه‌ك ( محه‌مه‌د عارف جزيرى ، حه‌سه‌نى جزيرى ، حه‌سه‌ن زيره‌ك ، باكورى ، ڕه‌سوڵ گه‌ردى و تايهرتۆفيق و عيسى به‌روارى و خانمه هونه‌رمه‌نده‌كانى هاوڕێي) بهوعهشقه پاكه‌وه بۆ هونه‌ره‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نگه خۆش و هونه‌ره‌كه‌ى ده‌بێته ئه‌ستێره‌يه‌كى پرشنگدارى هونه‌رى كوردى ، جێى خۆشحاڵى و چێژ وه‌رگرتن ده‌بێت له‌لاى هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانى ، بليمه‌ت و هونه‌رمه‌ندى نه‌مر (حه‌سه‌ن زيره‌ك )سه‌باره‌ت بهسهرساميى خۆيي بۆ ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ى خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان ده‌ڵێت (ده‌نگى ژنه سترانبێژێكه كه بۆ من خۆشترين ده‌نگه‌و هه‌ميشه گيرۆدهييم....!
ئه‌وه نه‌سرين شێروانه كه من شێتى دهنگيم )(*6)
ده‌بێت خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان چ سۆزێك لهدهنگيدا بووبێت ئه‌و گه‌وهه‌ر ناسه دركى پێ كردبێت و پێى سه‌رسام و سه‌رمه‌ست بووه .
دواى خزمه‌تكردن و تۆماركردنى مه‌قام و لاوك و به‌سته بۆ ماوه‌ى (28) ساڵ لهڕاديۆى كوردى به‌غدا ، له‌لايه‌ن سه‌نديكاى هونه‌رمه‌ندانى عێراقى يهوه بڕيارى خانه‌نشينى بۆ ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام جێى داخ و خه‌مێكى گه‌وره‌يه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى ته‌مه‌ن و كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى هونه‌رى و هه‌ژارى و بێكهسيدا خانمه هونه‌رمه‌ند له كاتى خانهنشينكردنيدا ئه‌و توانا مادييهى نه‌بووه تاكارهكانى پێ ته‌واو بكات و لهههژاريدا له‌يه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌غدا به‌ناوى ( بهتاوين) ژياوه ،
به‌وشێوه‌يه له‌خه‌مى بێكهسيي و هه‌ژارى و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژه پرشنگداره‌كانى و ئێستا لهژيانێكى پڕ كوێرهوهريي و مهينهتى و دوور له‌زێدو هاوزمانه‌كانى به‌بێكه‌سى سه‌رده‌نێته‌وه ،
خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان به‌هۆى نه‌خۆشيي و ده‌ردى هه‌ژارى له‌ڕێكه‌وتى ( 10/10/1990) بۆهه‌ميشه چاوه‌كانى لێكده‌نێ و مالئاوايي له‌هونه‌ر و لاوك و ستران و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانى و كوردستان ده‌كات ، ئه‌ميش وه‌ك زۆر له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و ڕووناكبيرانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان گۆڕ غه‌ريب ده‌بێت و له‌يه‌كێك لهگۆڕستانهكانى شارى به‌غدا دهنێژرێـت.
سڵاو له مێژووى پڕ تێكۆشانى هونه‌رى خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌سرين شێروان، كهبهخشى بهگهنجينهى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى .
جه‌مالى ده‌لاك 8/2/2021
سه‌رچاوه (*1)
كتێبى گۆرانيبێژه نه‌مره‌كان _ باكورى _ به‌شى يه‌كه‌م ، لاپه‌ڕه ( 135)
(*2 و3) كتێبى گۆرانيبێژه نه‌مره‌كان _ باكورى _ به‌شى يه‌كه‌م ، لاپه‌ڕه ( 136)
(*4 و 5 و 6) ديدارێكى كه‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ نه‌سرين شيروان / له 3/9/1979 شارى سلێمانى / كتێبى مێژووى ڕاديۆى كورديي به‌غداد (1939_1958) به‌رگى يه‌كه‌م _ جزمى يه‌كه‌م (كه‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د) لاپه‌ڕه (748 و 749)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.