كۆیه له مێژه ئاوه‌دانه، ئه‌و شاره خنجیله وجوانه، هێنده كۆنه له قوڵایی وتاریكایی مێژووه، كه‌س نازانێ كه‌ی دروستكراوه وچۆن بووه وكێ دروستی كردووه، شاری كۆیه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 16ی پ.ز مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی گۆتییه‌كان بووه، گۆڕه‌پانی ململانێی گۆتی ولۆلۆ وماد ومیدیا ومیتانی وئیسلام وسه‌ڵجووقی وتورك وئینگلیز بووه) وشه‌ی (گۆتی ولۆ)له كۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی گۆتی ولۆلۆ!
كۆیه شارێكی فره ئاین بووه له (زه‌رده‌شتی. جووله‌كه، كلدانی وئاشوری (دیان)-وموسڵمان) شێخانییه‌كانی وڵاتی كۆیه به‌ڕه‌سه‌ن ئێزدی بووین ، كۆیه شارێكی زه‌رده‌شتی بووه پێش ئیسلام ! پاش شه‌ڕ وكوشتار بوونه‌ته موسڵمان سه‌ره‌نجام! په‌رستگاو ئاته‌شكه‌ده‌كانی وته‌نوره ئاگره‌كانی كۆنی زه‌رده‌شت ماوه له دۆڵی (قادرمان)و(بازاڕۆك)، كه‌وتۆته سه‌رووی سه‌رچاوه‌ی (حه‌مامۆك).
كاتی هاتنی سوپای ئیسلام بۆ كوردستان، كۆیه شار بووه، له‌سه‌ر ئاینی (زه‌رده‌شت) بووه سوپای ئیسلام ڕوو له‌كۆیه ده‌كه‌ن (قه‌ڵای شیله) ده‌گرن پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه (هه‌رمۆته) ئاشتیخواز وخێره‌ومه‌ندێك له ناوبژی وئاشتیدا ده‌بێت، سه‌ره‌نجام شه‌هید ده‌كرێت، موسڵمان ودیان ئه‌و پیاوه چاكه به‌هی خۆیان ده‌زانن، ئارامگای به‌پیرۆز داده‌نێن و وای ده‌ناسێنن، موسڵمانه‌كان به (شێخ محه‌مه‌دی دێرێ)و دیانه‌كان به (مه‌ڕبێن قه‌دیشه)ناوی ده‌هێنن، له‌سه‌ر دیواری مه‌زاره‌كه به‌كلدانی لێی نووسرا بوو
هه‌رمۆته چه‌ند مانا ده‌گه‌یه‌نێ
( الارچ الموت - هه‌رمه‌یت - هه‌رمۆته ) هه‌ر مۆته چه‌ند جارێك وێران كراوه‌و بنیاد نرایته‌وه له شوێنی خۆی ئاسه‌واری دێرو كه‌نیسه‌یان ماوه ئاسه‌واری دێره‌كان وه‌ك ( مار شه‌معون - مار به‌هنام - مار یوسف - مار میخایل ).
ئیتر هه‌ندێ ڕای تریش هه‌ن له‌سه‌ر (مه‌ڕبێن قه‌دیشه) وه‌ك ڕێزان خان ده‌ڵێ شێخ محه‌مه‌دی دێرێ ده‌كرێ مه‌سیحی بووبێ چونكه دێر به مانای كه‌نیسه دێت وه ئایا ئه‌گه‌ر مه‌سیحیش بووبێت ئه‌ی ئه‌و له‌قه‌بی شێخه چیه‌و له كوێ پێیه‌وه لكاوه .
ئا : دڵدار جه‌لیزاده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.