هه‌ولێر به یه‌كێك له كۆنترین شاره‌كانی جیهان داده‌نرێت كه تا ئه‌مرۆش ژیان تێیدا به‌رده‌وامه و به ئاوه‌دانی ماوه‌ته‌وه و ناوه كۆنه‌كه‌ی خۆی پاراستووه. كۆنترین ناوی (٢٠٠٠)ساڵ پ.ز له نووسینه‌كانی شای سۆمه‌ری ( شولكی ) به [ ئوربیلم ] هاتووه.
لێره‌دا باس له مێژووی هه‌ندێك كار‌و روداوه‌كانی ئه‌م شاره ده‌كه‌ین:
بۆیه‌كه‌م جار له هه‌ولێر ڕوویدا :
- له ساڵی ١٩٣٥ چیمه‌نتۆ یان هێنا هه‌ولێر ئه‌وكاتی له له‌ندن ده‌هاته عێراق له‌وێوه ده‌هاته هه‌ولێر ،ئه‌وكاتی وه‌ستا خدر خانوه‌كانی ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی قه‌ڵاتی پێ ته‌عمیر كرد .
- له ساڵی ١٩٣٥ حسێن حوزنی موكریانی چاپخانه‌ی موكریانی له هه‌ولێر داده‌مه‌زرێنی دوكانی له‌بن قه‌ڵات بوو به‌رامبه‌ر اسوق اربیل ی ئێستا .
- له ساڵی ١٩٣٦ یه‌كه‌م بیری ئیرتوازی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی یوگسلاڤی لێدرا له سه‌ربازگه‌ی هه‌ولێر پاشان بیرێكی تریان له گۆندی قازیخانه لێدا.
- له ساڵی ١٩٣٦ یه‌كه‌مین پێشانگای هونه‌ری ره‌سم له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه به‌به‌ژداری (عه‌زیز سه‌لیم ـ حه‌سێن حوزنی موكریانی، دانیال قه‌ساب (مامۆستای ڕه‌سم بوو له قوتابخانه‌ی ئه‌بن خولكان) پێشانگاكه له بالكۆنی قوتابخانه‌ی ئه‌بن خولكان كرایه‌وه، موكریانی خۆی كارتی پڕوپاگه‌نده‌یان لۆ چاپ ده‌كات، عه‌زیز سه‌لیم به ١٢تابلۆ و ٢ نحت به‌شدار ده‌بێت و دانیال قه‌ساب به چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شدار ده‌بێت.
پێشانگاكه چوار ڕۆژی خایاند .
- ساڵی ١٩٣٧ كتێب فرۆشی شمال له‌لایه‌ن عهزیزهفهندی كراوه، وكیلی گۆڤاری گه‌لاوێژ بوو زیاتر گۆڤاری مسڕی و لوبنانی و عێراقیه‌كانی ده‌فرۆشت وه‌ك مصور ـ اخر الساعه ـ الاپنین ـ لندن تایمز .
- له ساڵی ١٩٣٧ سید جمیل چایچی یه‌كه‌م كه‌س بوو ڕادیۆی هێنایه هه‌ولێر ، ڕادیۆكه پاتریه‌كه‌ی له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو .
- له ساڵی ١٩٣٧ عه‌بدولرحمان چه‌لبی یه‌كه‌م به‌نزینخانه‌ی له هه‌ولێر دانا.
- له ساڵی ١٩٣٧ ڕێكخراوی (داركه‌ر) له‌هه‌ولێر داده‌مه‌زرێ پێك هاتبوون له ( دڵداری شاعیر ـ مسته‌فا عوزیری ـ موسی سه‌مد ـ ئه‌حسان ئه‌حمه‌د باخچه‌چی) دوایی له ساڵی ١٩٣٩ بووه ( پارتی هیوا ) ئه‌ندامانیان ( رفیق حه‌لمی، گیو موكریانی ،عونی یوسف، ره‌مزی نافع ئاغا، شیت مسته‌فا چه‌لبی، زید ئه‌حمه‌د عوسمان، شێخه شه‌ل، سه‌ید ئیبراهیم هوشیاری شاعیر، نافع یونس ـ قره‌نی دۆغره‌مه‌چی، مارف جیاوك، جابیر پیرداود، عه‌مر ساقی، سه‌لیم سیدۆك، مه‌لا عروس).
- له ساڵی ١٩٣٩ بڕیاردرا پیرمام و چیای سه‌ربه‌ن بكرێته هاوینه هه‌وار، هاوینان وه‌صی ئیلا خاڵی مه‌لیك و مه‌لیكی عێراق بێنه ئه‌وێ، پاشان ناویان لێ نا (مصیف صلاح ا‌لدین).
- له ساڵی ١٩٤٤ ئۆتۆمبێلی په‌ست په‌یدا ده‌بی ڕه‌فعه‌ت قه‌زوان به‌هۆی پهستهكهوه ناوبانگی پهیدادهبی.
- له ساڵی ١٩٤٦ بۆنه‌ی و یادی نه‌ورۆز به‌ئاشكرا به ئیجازه‌ی حكومه‌تی كرا، ئاگر كرایه‌وه له جێگه‌ی ئێستای هوتێل زه‌یتونه ، ساڵانی سیه‌كان به‌نهێنی یاده‌كه ده‌كرا.
- له ساڵی ١٩٤٩ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ولێر ـ به‌غدا كرایه‌وه ڕێست هاوس بوژایه‌وه .
- له ساڵی ١٩٥٠ ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایان ده‌سته‌ی نوسه‌ران (حه‌سێن ڕه‌شوانی، عه‌زه‌دین فیزی، ئه‌ستێره سه‌عید).
- له ڕۆژی ١ مانگی تشرینی دووه‌م ساڵی ١٩١٩ههولێر بوو به پارێزگا، (ده‌بلیۆ-ئار-ئێچ) یه‌كه‌م پارێزگاری هه‌ولێر بووه .
- گه‌شته‌كه‌ی میسته‌ر ریچ لۆ هه‌ولێر، له‌میانه‌ی گه‌شته به‌ناوبانگه‌كه‌ی دا لۆ كوردستان رۆژی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٨٢٠ گه‌شتیاری ناسراوی ئینگلیز (میسته‌ر ریچ) گه‌یشته شاری هه‌ولێر.
مسته‌ر ریچ تێبینیه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابووریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری هه‌ولێرو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له یاداشته‌كانی دا تۆماركردووه كه‌تا ئێستاش وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی مێژوویی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت:!
ساڵی ١٨٧٦یهكهم قوتابخانه له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه .
ساڵی ١٨٦٩ ته‌لگراف گه‌یشته هه‌ولێر. .
ساڵی ١٨٨١ مزگه‌وتی شێخی چۆلی دروست كرا.
ساڵی١٩١٠ بازاڕی قه‌یسه‌ری دروست ده‌كرێت .
ساڵی ١٩١١ ساڵی به‌فره گه‌وره‌كه و زه‌وی له‌رزین بوو .
ساڵی ١٩١٥ ساڵی جه‌نگی گه‌وره( سه‌فه‌ر بهللگ ) قات و قڕی برسیه‌تی ده‌ستی پێكرد .
ساڵی١٩١٥ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل هاتهههولێر هی عسكری ئه‌ڵمانیه‌كان بوو له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان بوو.
ساڵی ١٩٢٠ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی ئه‌هلی بۆ گواستنه‌وه په‌یدابوو.
ساڵی ١٩٢١قوتابخانهی اربیل اولی داده‌مه‌زرێ .
ساڵی ١٩٢٣ ئاو به‌بۆڕی هاته ماڵان .
ساڵی ١٩٣٠ كاره‌با هاته هه‌ولێر له‌لایه‌ن احمد چلبی .
ساڵی١٩٤١دهرمانخانه به‌ناوی( شمال )خاوه‌نی پۆلص میرزا.
ساڵی١٩٤٣ كتێبخانه‌ی گشتی له‌هه‌ولێر كرایه‌وه.
ساڵی١٩٤٥ سینه‌ما صلاح ا‌لدین له‌لایه‌ن تحسین علی پاشا دروست كرا.
ساڵی ١٩٤٩وێستگهی شه‌منده‌فه‌ر دروست كرا.
ئا/ كاروان خۆشناو
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.