Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 05:33

وەزارەتی کارەبا:خزمەتگوزارییەکی گرینگی کارەبا کەوتە کار

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هه‌ردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك کەوتە کار و بەمنزیکانە لە سلێمانی و هەڵبجەش دەکەوێتە کار.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە خزمەتگوزارییەکی گرینگی کارەبا لە هەولێر و دهۆک و کەوتە کار و بڕیاروایە لە نزیکترین کاتیشدا لە سلێمانی و هەڵەبجە بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانیکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و چوونەژوورەوەی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسولەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداریی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکەن pswla.com".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.