Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:22

لیستێکی دیکه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ ڕاگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26 ى 1 ى 2022 ، مووچه‌ی مانگی یه‌كی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و  لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 27  ى 1 ى 2022 ، مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 ، 80 ى پێشمه‌رگه‌  و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ،له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بین، به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له‌هه‌فته‌ی داهاتووش چه‌ند شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
گوتیشی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراترده‌كرێت .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك، به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوو به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.
ڕۆژی 25 ى 1 ى 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك كرد ، له‌ ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.


ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.