ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئۆتۆمبێلێكی بووك و زاوا له‌سه‌ر ڕێگای به‌حركه له شاری هه‌ولێر تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – به‌حركه ڕوویداوه كاتێك كه‌ژاوه‌یه‌كی بووك و زاوا خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێك، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک بۆ دەربڕینی خۆشی زۆر لە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بووک وزاوا نزیک ببووه‌وه، ئه‌ویش خۆی کێشا بە دواوەی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بووک و زاوا.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێلەکە دوای لێدان له بووك و زاوا، کۆنتڕۆلی خۆی لەدەست بدات و خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی تره‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده به‌هۆی ڕووداوه‌كه زیانێكی ماددی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بووك و زاوا و ئه‌وانی تر كه‌وتبوو، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی به‌ر بووك و زاوا و سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كانی تر نه‌بوو.
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی جه‌ختی كرده‌وه كه نابێت به بیانۆی ده‌ربڕینی خۆشی و ئاهه‌نگی بووك و زاوا مه‌ترسی دروست بكرێت، چونكه ڕێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ بۆ هه‌موو كاتێكه.
سوپاس بۆخوا لەدەرەنجامی ڕوداوەکە زیانی گیانی نەبو بەکام زیانی مادی زۆر کەوتەوە،تکایە ڕێنمایی ویاساکانی هاتووچۆ بۆهەمو کاتێکە ،وەنابێت بەبیانوی دەربڕینی خۆشی مەترسی دروست بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.