ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25-1-2022، دادگه‌ی باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی تێڕوانین له تانه‌كانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ساز كرد.
دادگه بڕیاریدا كه دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی تێیدا هه‌ڵبژێردران؛ ده‌ستوورییه و نایاسایی نییه.
هه‌روه‌ها دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بڕیاری پێشووی خۆی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
رۆژی 19ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی تێڕوانین له تانه‌كانی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام دا، به‌ڵام بڕیاردانی له‌باره‌ی تانه‌كانه‌وه بۆ 25ی ئه‌م مانگه دواخست.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق له نۆی ئه‌م مانگه ئه‌نجام درا و له دانیشتنه‌كه‌دا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌در، حاكم زاملی به جێگری یه‌كه‌م و ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردران.
دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران باسم خه‌زعه‌ل خه‌شان به پاساوی ئه‌وه‌ی كه دانیشتنه‌كه و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نایاسایی بوون، سكاڵای له دادگا تۆمار كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.