شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە 3 تیرۆرست لە باشووری حەزر کرانە ئامانج و کوژران.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: سێ تیرۆرستی داعش کە پێکەوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب بوونە کراونەتە ئامانج کە دوو لەو تیرۆرستانە سەرکردەی داعش بوونە، بەناوی (ئەبو عیسام و ئەبو مەحموود)، لەگەڵ چەکدارێکی دیکە کە ئەندام بووە لە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە.
ڕاشیگەیاند:لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە لە باشووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک تیرۆرستەکان کراونەتە ئامانج، هەروەها هەردوو سەرکردەکەی داعش بۆمبی چێنراویان هەڵگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئۆتۆمبێلەکەیان بە تەواوی تێكشکێنراوە و هەر سێ تیرۆرستەکەش کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.