بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، سهبارهت به پشت بهستن بهبڕیارێكی پارێزگاری سلێمانی له بارهی دهوامی سبهیهوه شۆفێران ئاگاداردهكاتهوه.
له ئاگادارییهكهی هاتووچۆی سلێمانییدا هاتووه: به پشت بەستن بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی تایبەت بە دەوامی سبەی یەک شەممە 23/1/2022، ئاگاداری ئەو شۆفێرانه دەکهینهوه کە سبەی کاریان دەکەوێتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان لە کاتژمێر 10 ی بەیانی تا کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ لە ئەرکدا دەبین، هاوشێوەی فەرمانگەکانی دیكهی سنوری پارێزگاكهمان.
ئهمڕۆ شهممه 22 ى 1 ى 2022، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردهوه: دامودەزگا حكومییەكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، بەردەوام دەبن لە كاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەكانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێك ناوچەو گەڕەكەكاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاكان 23ی 1ی 2022 لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا لە كاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەكات بۆ كاتژمێر 2ی پاشنیۆڕۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.