یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی گرێبه‌ستی هۆگۆ لۆریسی فه‌ڕه‌نسی و گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز نوێكرده‌وه.
له‌مباره‌وه یانه‌ی تۆتنهام له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، گرێبه‌ستی هۆگۆ لۆریس له كۆتایی ئه‌م ورزه ته‌واو ده‌بوو، بۆیه كارگێری یانه‌كه‌مان به باشی زانی بۆندی ئه‌م گۆڵپارێزه تا هاوینی دووهه‌زارو بیست وچوار درێژ بكاته‌وه، لۆریس له ساڵی دوو هه‌زارو دوازده په‌ویوه‌ندی به یانه‌ی تۆتنهام كرد، ئه‌گه‌رچی له‌م دواییانه‌دا قسه‌و باسی زۆر له‌سه‌ر رۆیشتنی لۆریس له ڕیزی یانه له‌نده‌نیه‌كه ده‌كرا، به‌ڵام به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆتایی به‌سه‌رجه‌م ئه‌و قسه‌و پروپاگه‌ندانه هێناو دڵنیایی ته‌واویشی به ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێی ڕاهێنه‌ری سپێرز دا كه لۆریس له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
تۆتنهام گرێبه‌ستی هۆگۆ لۆریسی فه‌ڕه‌نسی بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رزی دیکه نوێکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.