Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:46

شاره‌زایه‌کی که‌شناسی: دوو شەپۆڵی بەفر و بارانبارین هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئاراس جه‌بار،شاره‌زای بواری كه‌شناسی چه‌ند زانیارییه‌كی لەسەر ھاتنی دوو شەپۆڵی بەفر و بارانبارین بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێت: لە رۆژی دووشەمە 24-1-2022 ی ناوەراستی ئەم ھەفتەیە شەپۆڵێکی لاواز و کورت خایانی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە بە شێوەی بارینی بەفر بە رێژەیەکی کەم لەناوچەی شاخاویدا و لەسەنتەری شار و ناوچە نزمەکانیشدا بارانێکی کەم ئەگەری ئەبێت ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی دیکەی ھەرێم کاریگەری نابێت .

هه‌روه‌ها گوتی:  پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە 27-1-2022 ی کۆتایی ھەفتە شەپۆڵێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە کاریگەریەکانی بەشێوەی بەفر بارینی چر لەناوچە شاخاویەکاندا ئەبێت و ئەگەری بارینەوەی بەفریش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی و دھۆکدا ئەبێت لەگەڵ بارینی باران بەرێژەی باش و مامناوەند لەناوچە نزمەکاندا ، ئەمەش بەھۆی بەردەوامی سیستەمە ھەواییە ساردەکانی جەمسەری باکورە بە ئاراستەی ناوچەکانمانەوە کە لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو بەرزە پاڵەپەستۆ بەھێزەیە کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر وڵاتانی رۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا جێگیربووە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەفر و بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا.

له‌چه‌ند چه‌ند رۆژی رابردووا شه‌پۆڵێكی به‌فر بارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رما به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر نزم بوونه‌وه‌ ، له‌هه‌ندێك ناوچه‌-ش به‌فربارین ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.