له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، كاتژمێر 10:45 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئارسناڵ له یاریگای ئیمارات میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌كات.
ئه‌م یاریه ده‌بوایه له شه‌شی كانوونی دووه‌می رابردوو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌تایبه‌ت له ریزی یاریزانانی یانه‌ی لیڤه‌رپول ئه‌م یاریه دواخرا، یاری چوونی نێوانیان له یاریگای ئه‌نفیلد به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، بۆیه هه‌ردوولا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یه تا بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ست بێنن.
براوه‌ی ئه‌م یاریه رووبه‌رووی یانه‌ی چێلسی ده‌بێته‌وه، چێلسی له هه‌ردوو یاری چوون و گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام به‌ده‌ستهێنا.
له جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگڵته‌ڕا ئه‌مشه‌و ئارسناڵ میوانداری لیڤه‌رپول ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.