وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 1 ى 2022، مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت كه تا ئێستاكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی: خوێندنی باڵا ، شارەوانی ، کارەبا ، ئاوەدانکردنەوە ، رۆشنبیری ، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەکرێت.
به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش، كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 دێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه 19 ى 1 ى 2022، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق 200 ملیار دینارى خسته سه‌ر هەژماریی بانكى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ڕۆژی 2 ى 1 ى 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌كرد و له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.