Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:05

له‌ رووسیا پەیڕەوانی مەزهەبی ئۆرتۆدۆکس جەژنی لەئاو هەڵکێشانیان پیرۆز کرد

کوردستان TV
100%

ئۆرتۆدۆکسەکانی رووسیا، جەژنی لەئاوهەڵکێشان (Epiphany)یان پیرۆز کرد و وێڕای ساردی کەشوهەوا، خۆیان لە ئاوی سەهۆڵاو هەڵکێشا.

لە شەودا لە مۆسکۆ و زۆر ناوچەی دیکەی رووسیا رێوڕەسمی تایبەت بەم جەژنە رێکخرا و بە بەشداری سەدان کەس جەژنەکە پیرۆز کرا.

ئۆرتۆدۆکسەکانی رووسیا، پێیان وایە کە ئاو پیرۆزە و سوودی بۆ تەندروستی هەیە.

واش چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەشداری رێوڕەسمەکان بکات و ئەویش خۆی لە ئاوی سەهۆڵاو هەڵبکێشێت.

سێرگی دۆبرێیەر یەکێکە لەو هاووڵاتییانەی بەشداری رێوڕەسمەکانی جەژنی لەئاو هەڵکێشانی کردووە و لە تەمەنی 14 ساڵییەوە بەشداری ئەم رێوڕەسمانە دەکات  گوتی: هەموو جارێک هەست بە نوێبوونەوە دەکەم. ئەمە فشارێکی جوانە بۆ سەر جەستە، هەر بۆیە من هەرگیز تووشی کێشەکانی تایبەت بە سەرمابوون نابم. داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکەم بەشداری لەئاوهەڵکێشان بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.