میدیاکانی سەر بە چەکدارانی پەکەکە تەقاندنەوەی بۆڕییەکەی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە باکووری کوردستان له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌كانیان لە ئەستۆ گرت.
ئاژانسێک به‌ناوی (ANF)ی سەر بە پەکەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کرده‌وه كه له 18ی كانوونی دووه‌می 2022 چەکدارانی (هه‌به‌ده‌هه)ی سەر بە پەکەکه بۆڕییه‌كی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان له مه‌ڕعه‌ش به ته‌كنیكێكی تایبه‌ت ته‌قاندۆته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو کە چەکداره‌كان دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه گەڕاونەتەوە شوێن و بنکەکانی خۆیان.
جێی باسە شەوی ڕابردوو بۆڕی نەوتی هه‌رێمی كوردستان لە باکووری کوردستان کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی نەوت لەنێوان هەردوو شاری مەرعەش و دیلۆکە تەقێنرایەوە کە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.