Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 15:23

ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر لەبارەی پشووەوە

کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پشووە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای هەولێر.  

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "بەهۆى پێشبینییەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەشوهەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى پارێزگارى هەولێر لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە ژمارەیەک بڕیار درا".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەم بڕیارانە دراوە کە بریتین لە:-

 یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگە، قوتابخانە حکوومى و ئەهلییەکان) پشووى فەرمى دەبێت.

دووەم/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وەزارەتى دارایی لە پرۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکوومییەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.

سێیەم/ ئه‌م بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.