Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 23:31

لەماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا 9 کۆڵبەر له‌ سنووره‌کانی ئێران بوونەتە قوربانى

کوردستان TV
100%


 
رێکخراوى هەنگاو رایگەیاند، لە یەک هەفتەدا 9 کۆڵبەر بەهۆى سەرما و تەقەى هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەتە قوربانى.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، لە‌یه‌ك هه‌فته‌دا دوو ‏كۆڵبه‌ر به ‌ناوه‌كانى (عوسمان محەمەدی و یاسر سەحرایی) لە کاتی کۆڵبەریدا لە كوردستانی ئێران، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار ‏بوون. ‏

هه‌نگاو راشی ده‌گه‌یه‌نێت: له‌ 14ى ئەم مانگەشدا کەسێکی تر بەناوی (مێهران رەحمانی) کە تەمەنی (24) ‏ساڵ بووە، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی تەقەی هێزەکانی سەرسنووری ئێران ‏گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری تریش لە هەمانکاتدا بە ناوەکانی (ئیبراهیم رەحمانی و ‏هاوڕێ ئەحمەدی) بەسەختی بریندار بوون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لە رۆژی ‏پێنجشەممەی رابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی باوانی سەر بە شاری ورمێ بە ‏ناوەکانی (بارزان مەیهەنی، ئەسعەد سەیدانیفەرد و بەهلول سەیدانیفەرد) بەهۆی بارینی ‏بەفرێکی زۆر لە کاتی کۆڵبەریدا لە دۆڵی بناری ورمێ بێسەروشوێن بوون و لەو رۆژەوە کۆڵبەرەکان پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکانیاندا نەماوە و خەڵک دەستیان کردووە ‏بە گەڕان بەدوای کۆڵبەرە ونبووەکان و ڕزگارکردنیان، بەڵام تاکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە.‏

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.