سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه كه یانه‌ی برێنتفۆرد ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی كریستیان ئێریكسنی دانیماركی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئینته‌رمیلان كردووه بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه به‌خۆوه ده‌گرێت.
له هاوینی ڕابردوو و له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك و فینله‌ندا له جامی یۆرۆ، ئێریكسن به‌هۆی نۆره‌ی له‌ناكاوی دڵ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگا له‌هۆش خۆی چوو، دواتر گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ كرا‌و ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی دڵی هه‌یه، بۆیه مانگی پێشوو ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئێریكسنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕێنماییه‌كانی یه‌كگرتووی خولی ئیتاڵیا هاتووه كه نابێت هیچ یاریزانێكی به‌شداربووی خوله‌كه به ئامێری ڕێكخستنی لێدانی دڵ یاری بكات.
ئێریكسنی ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ پێشتر بۆ ماوه‌ی حه‌وت وه‌رز له خولی ئینگلته‌راو له ڕیزی یانه‌ی تۆتنهام یاری كردووه.
به‌م دواییه‌ش یاریزانه‌كه ڕایگه‌یاند كه ئاره‌زووده‌كات ده‌رفه‌تی یاریكردنی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ بڕه‌خسێت.
برێنتفۆرد ئۆفه‌رێک پێشکه‌ش به کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.