Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:06

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ شامۆ

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی شێخ شامۆ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ شێخ شامۆ كەسایەتییەكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە.

ده‌قی پەیامه‌ سەرەخۆشییه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ شامۆ:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كوردستان و سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی لالش (شێخ شامۆ)ـمان بیست. شێخ شامۆ كەسایەتیەكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی لە بنكەی لالش و تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شێخ شامۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی

١٨ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.