ئه‌مڕۆ سێشه‌م پارێزگای بابل به‌شێوه‌ی فه‌رمی پشووی سبه‌ی چوارشه‌می ڕاگه‌یاند به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و سه‌رماوه.
حه‌سه‌ن مه‌ندیل پارێزگاری بابل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دوای گه‌یشتنی ڕاپۆرتی كه‌شناسی، بڕیارمان دا سبه‌ی چوارشه‌م بكه‌ین به پشووی فه‌رمی و پشووه‌كه‌ش ته‌نیا قوتابخانه و باخچه‌كانی ساوایان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشبینییان كردووه سبه‌ی چوارشه‌م شه‌پۆڵێكی به‌فربارین و سه‌رماوسۆڵه ڕوو له زۆرێك له شاره‌كانی عێراق بكات.
كه‌شناسی پێشبینی كردووه سبه‌ی چوارشه‌م له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق به‌فرێكی زۆر ببارێت به‌تایبه‌تیش له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌كی زۆر و كاریگه‌ری له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی كه‌ركووك، ئه‌نباڕ، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و ته‌نانه‌ت به‌غدادیش بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.