Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 22:04

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوایه‌ک لەهاووڵاتیان دەکات

کوردستان TV
100%

بە پێ پێشبینی کەشناسی، پلەکانی گەرما بەرەو دابەزین و نزم بونەوە دەچێت ،بۆیە بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەکات له‌كاتی به‌كارهێنانی ئاو دا ئه‌م رێنماییانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن:

1. ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان، چونکە دەبێتە  هۆی بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و کارەساتی ئوتومبێل و ڕووداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە .

2. پێویستە پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی شکاندنی .

3.دەزوولەیەک ئاو بکرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو .

4. لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا ،کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعەو بۆرییەکاندا بۆئەوەی نەبێتە شکاندنیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.