وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و 11 تۆمەتباری لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین، زنجیرەیەک ھەڵمەتی پکشنینیان لە پارێزگاکە ئەنجامداوە.
باس لەوەش کراوە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو، هەروەها 11 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکاندا، گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.