وه‌زاره‌تی دارایی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 به‌رده‌وامه و چه‌ند شوێنێكی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18 ى 1 ى 2022، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن ، سامانه سرووشتییه‌كان ، پلاندانان ، پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو به‌رده‌وام ده‌بێت و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه‌ش مووچه وه‌رده‌گرن.
دوێنێ دووشه‌ممه، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ، دەستەی ژینگه، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ، ده‌زگای مین ، بە هەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشكرا.
ڕۆژی 2 ى 1 ى 2022 ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 كرد و له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.