به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا ئاشكرای كرد كه سه‌رجه‌م پرده‌كانی سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی بوونه‌ته به‌سته‌ڵه‌ك و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا مه‌ترسیدار بووه.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئێستا کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود - 60 مەتری – و سەرجەم سەر پردەکان بەستەڵەک بووە و شۆفێریکردن تیایدا مەترسیدارە.
ڕاشیگه‌یاند: بێگومان به‌هۆی به‌سته‌ڵه‌كبوونی سه‌ر پرده‌كان ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی مەترسیداری ھاتوچۆی لێ دەکەوێتەوە، بۆیه تکا و داوامان لە ھەمووان ئەوەیە ئەمشەو و هه‌روه‌ها سەرلەبەیانیش شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن لەبەر سەلامەتیی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.