لە شارەدێی سیدەکان بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە تەواوی قوتابخانەکان کرایە پشووی فەرمی.
بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی سیدەکان ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەفتەیەک پشوو ڕاگەیەنرا.
ڕاشیگەیاند: لە 18 / 01 / 2022 تا 25 / 01 / 2022 لە سەرجەم قوتابخانەکانی ئەو سنوورە دەکرێتە پشووی فەرمی.
ئاماژەی بەوەش کرد كه هۆکاری ڕاگەیاندنی پشووەکە بەهۆی بوونی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرمی و ئاستەنگەکانی هاتووچۆیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.