Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 20:53

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی

کوردستان TV
100%

 

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزبایی 23 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی ئاراسته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی:-

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ھەڤاڵانی بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان..

بە بۆنەی (23)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لەهەموو ڕوویەكەوە بەرەو پێش بچن.

كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، كە بە بڕیار و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك مەسعوود بارزانی وەکو یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستا دامەزرا، هەمیشە خاوەن پەیامی ڕوون  و راستگۆیانەی خۆی بووە و لەو تەمەنە پڕ بەخششەی توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێكی ڕێكوپێك و بە گیانی بەرپرسانە و دڵسۆزانە خزمەت بەو بوارە بكات.

كەناڵی ئاسمانی كوردستان، بە هەوڵ و كۆششی بێوچانی بەرپرس و میدیاكارانی توانیویەتی پیشەوەرانە مامەڵە لەگەڵ بابەت و هەواڵ و ڕووداوەكان بكات و لە ئاست ئەو ئەرك و كارە دابێت بۆ خزمەتكردن و جێ بەجێكردنی خواست و ویستی بینەران و هاووڵاتییان.

 ڕۆڵ و كاریگەری میدیا لەو رەوشە هەستیار و گرینگەی ئەمڕۆ زۆر بایەخدارە، بەتایبەتیش میدیای بینراو، دیارە لەو ڕووەوەش (Ktv) هەمیشە شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی لەخۆبردووانە و ماندوونەناسانە بە ئەركی پیرۆزی خۆی هەستاوە كە مایەی رێز و دەستخۆشییە. 

لەم یادەدا جەخت لەسەر گرینگی ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیایی دەكەینەوە كە بەوپەڕی راستگۆیی و پیشەییانە و خەمخۆرانە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە دابن بۆ خستنەڕووی كێشە و كەموكوڕییەكان و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزی لە ناو كۆمەڵگەی كوردستانیدا.

جارێكی دیكە وێڕای سوپاسگوزاری و دەسخۆشیمان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگاكەتان وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پڕۆفیشناڵ دووپات دەكەینەوە و، ئومێدەوارین هەر لە پێشكەوتن و سەركەوتندابن.

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

17ـی کانوونی دووەمی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.