سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی چه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یاران (قه‌ولتاس) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایان كاكه‌یی و یارسانه‌كان له كوردستان و جیهان كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌دا هیوای خواست خوای مه‌زن ڕۆژ و نزای خوشك و برایانی كاكه‌یی قبووڵ بكات و جه‌ژنیش به خۆشی به‌سه‌ر ببه‌ن.
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به بۆنه‌ی جه‌ژنی قه‌وڵتاس:-
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی‌دا بەسەر ببەن.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی و ئاشتيدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.