Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 18:33

له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ 50% که‌مکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و گۆڕاوه‌كانی، پارێزگاری كه‌ركووك بڕیاری دا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ 50% كه‌م بكاته‌وه‌.

نووسینگه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: به‌هۆی پێشبینیكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا و به‌تایبه‌تیش ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له‌ ڕۆژانی داهاتوودا‌، بڕیارمان دا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان 50% كه‌م بكرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ تا ڕۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 27/1/2022.

پارێزگاری كه‌ركووك هه‌روه‌ها بڕیاری كۆتایی بۆ سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ و زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكی جێهێشت بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی ده‌وامكردنیان به‌گوێره‌ی قوتابخانه‌ و فه‌رمانگه‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌درێ كارتی ڤاكسین و پشكنینی پی سی ئاڕ ده‌كه‌نه‌ مه‌رج بۆ چوون نێو فه‌رمانگه‌كان.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.