Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:02

ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی پیرۆزبایی له‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافی به‌ڕێوه‌بردن و كارمه‌ندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی 23مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ كوردستان تیڤی:-

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ھەڤاڵانی ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی..

لە (23)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و  بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەتان دەكەین و، كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی كوردی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان كە دامەزرا، لە سەرەتاوە هەڵگری پەیامێكی نەتەوەیی و خەمخۆریی بوو، كەناڵێكی سەنگین و ڕاستگۆ بوو، هیچ كاتێك پیشەیی بوونی خۆی لە دەستنەداوە و هەمیشە ڕەسەنانە كاری میدیایی خۆی بەجێ گەیاندووە.

لە ساڵیادی دامەزراندنتاندا داواكارین زیاتر پەرە بە بواری كولتووری و رۆشنبیری و زمانەوانی و پیشەی ڕەسەنی میدیایی و نوێگەری بدەن و ئەو پەیامە جوانە میدیاییەی كە 23 ساڵە كوردستان تیڤی هەڵگرییەتی، زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

لەم یادەدا جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاڕاستە دەكەین و بە ئومێدی سەركەوتنتانین.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان

لە پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە.

17ی كانوونی دووهەمی 2022.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.