Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:28

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە گابريێليوس لاندسبێرگيس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانيا كرد.
 لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرا. 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی رێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم رووەوە رێکاری توند و پێویستی گرتووەتە بەر.
وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلارووس و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی لیتوانیا هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن، بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.