به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی به‌فربارین و له‌بارنه‌بوونی كه‌شوهه‌وا چه‌ندین ڕێگا له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌ربه‌ست كراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە، كه رێگاكان بریتین له:
- رێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە و تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.
هاتووچۆی سلێمانی ناوى ئەو ڕێگایانەی راگەیاند کە هاتووچۆ تێیاندا مەترسیدارە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.