Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 19:10

نۆڤاک جۆکۆڤیج ئوسترالیای جێهێشت

کوردستان TV
100%


یاریزانی تێنسی سربیا، نۆڤاك جۆكۆڤیج کە لەسەر ئاستی جیهان ریزبەندی یەکەمی هەیە و به‌ پاساوی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ چوونه‌ ناو خاكی ئوسترالیا دیپۆرت كرایه‌وه‌، ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت .
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی ئوسترالیا، ئالێكس هاوك له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تویته‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ جێهێشتی ئوسترالیا ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن نۆڤاك جۆكۆڤیج'ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ.
هاوك به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازییان له‌ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئوسترالیا كردووه‌ له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه‌، نووسیوویه‌تی: "گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئه‌منی توندوتۆڵی سنوور وای كردووه‌ به‌ درێژایی ماوه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دڵنیایی به‌ هاووڵاتییان بدرێت. به‌م هۆیه‌وه‌ ئوسترالیا بووه‌ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا، هاتنه‌وه‌خۆی ئابووری به‌ به‌رزترین شێوه‌ و وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌ به‌رزترین ئاست تیادا تۆمار بكرێت".

میدیاكانی ئوسترالیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پۆلیس یاوه‌ری جۆكۆڤیج و تیمه‌كه‌یان كردووه‌ تاكوو به‌رده‌رگای ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مێلبۆرن ناوبراو و تیمه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه‌.
جۆكۆڤیج ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ گه‌شتی ئاسمانی ژماره‌ EK21 به‌ فڕۆكه‌ ده‌چێته‌ شاری دوبه‌ی له‌ ئیمارات.
- چی روویدا؟
نۆڤاک جۆکۆڤیج بە مەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکانی "Grand Slam" کە لە 17-30ی کانوونی دووەم سازدەکرێت چووبووە ئوستورالیا، بەرلە گەشتەکەشی ئەوەی ئاشکرا نەکردبوو کە ئایا ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە یان نا، تەنها ئەوەی خستبووەڕوو کە بە بڕیای لێبوردنی پزیشکیی دەتوانێت بەشداریی یارییەکان بکات.
بەڵام لە فڕۆکەخانەی شاری مێلبۆرن ئەم بڕیارە رەت کرایەوە و ڤیزەکەی نۆڤاک جۆکۆڤیچ هەڵوەشێندرایەوە، دواتر لە هۆتێلێكی ئەو شارەدا جێگیر كرا كه‌ په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی ڤیزەی هاتنیان بۆ ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ له‌وێدا ده‌هێڵدرێنه‌وه‌.
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.