وه‌زاره‌تی دارایی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی 2021 به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17 ى 1 ى 2022 ، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ، دەستەی ژینگه، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ، ده‌زگای مین ، بە هەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه له رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه پاره‌ی به‌غداش مووچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.