بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنووری ناحیەی سیدهكان ئەمڕۆ دووشەممە لە گشت دام و دەزگاکانی میری و قوتابخانەکانی سنوورەکە كرایه پشوو.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکان له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنووری ناحیەکە و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و ئەو شەپۆڵە سەرمایەی کە ناوچەکەی گرتوتەوە، بڕیار درا ئەمڕۆ دووشەممە 17/ 1 / 2022 لە گشت دام و دەزگاکانی میری و قوتابخانەکانی سنوورەکە بکرێت بە پشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.