کەمێک بەر لە ئێستا لە ناوچەی کەڕادە له شاری بەغدای پایتەخت دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە کۆگایەکی خواردنەوەی کحوول و بانكێك بیستراوه.
سەرچاوەیەکی ئهمنی تایبهت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئهمشهو یەکشەممە دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی کەڕادە له بەغدای پایتەخت بیستراوه کە کۆگایەکی خواردنەوە کحوولییەکان و ههردوو بانكى جیهان و كوردستانيان له نزیک شانۆی نیشتمانی كردۆته ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد "ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس و فریاگوزاری بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بە ڕێکەوتوون، تا ئێستاش نەزانراوە شێواز و سەرچاوەی تەقینەوەکان چییە و ههروهها زەرەر و زیانەکانیش دیاری نهكراون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.