هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك خاپوور كرد.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزه‌كانی تیپی 5ی پۆلیسی فیدڕالی ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان له گوندی گه‌رحه‌ی ناوه‌ڕاست له شاره‌دێی ڕه‌شاد له باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك دژی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا توانرا مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور بكرێ و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی تیرۆریستانیش له‌ناو ببرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.