ئه‌ندامێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ نزیككردنه‌وه‌ی نوری مالكی،سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درهه‌یه.
ره‌سول رازی، ئه‌ندامی چوارچێوه‌یه‌ی هه‌ماهه‌نگی له لێدوانێكیدا به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه: دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی،ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ره‌خساوه ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: تێبینیمان كردووه گفتوگۆكردن له نێوان ژماره‌یه‌ك لایه‌ن ده‌ستی پێكردووه،دیارترینیشیان سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی هادی عامری،سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بووه بۆ لای موقته‌دا سه‌در،بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌و یه‌كخستنی ماڵی شیعی نزیك بكرێته‌وه.
گوتیشی: له‌نێوخۆی عێراق نێوه‌ندگیری بۆ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵكی نێوان سه‌درو مالكی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.