Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:00

بە نارنجۆک ھێرش کرایه‌ سه‌ر نووسینگەی ئەندامێکی ھاوپەیمانیی تەقەدوم لە بەغدا

کوردستان TV
100%

نووسینگەی عەبدولکەریم عەبتان ئەندام لە ھاوپەیمانیی تەقەدوم، لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا بە پلەی نەقیب کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت  راگەیاند کە دەرنگانی شەوی رابردوو، چەکدارانی نەناسراو بە نارنجۆک ھێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی عەبدولکەریم عەبتان لە ناوچەی سەیدییە رۆژئاوای بەغدا.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە ھێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمە دووەم جارە کە ھێرش بکرێتە سەر نووسینگە و بارەگاکانی ھاوپەیمانیی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و رۆژی ھەینی رابردوو لە ناوچەی ئەعزەمییە باکووری بەغدا، بە بۆمب ھێرش کرایە سەر نووسینگەی سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەقەدوم، کە تەنھا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.

تا ئێستا ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لەبارەی ھێرشەکەی ئەمڕۆ لەلایەن ھاوپەیمانیی تەقەدوم و بەرپرسانی عێراقەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.