Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 23:34

له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێراندا 17 به‌ندکراوی کورد له‌زیندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ ساڵی رابردوودا
کوردستان TV
100%


 لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم 17 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە 10 کەسیان لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2021ی زایینیدا لانیکەم 17 بەندکراوی کورد گیانیان لە دەست داوە کە 4 کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم 10 بەندکراوی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە کە 3 کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون و تەرمەکانیان هەتا ئێستاش ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە و دەچێتە خانەی ڕفاندنی زۆرەملێ.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان:
سیاسی: 4 حاڵەت
قەتڵی ئەنقەست: 3 حاڵەت
ماددە هۆشبەرەکان: 2 حاڵەت
تۆمەتی ئاسایی: 6 حاڵەت
تۆمەتی ماڵی: 1 حاڵەت
نادیار: 1 حاڵەت

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: 10 حاڵەت
پارێزگای کرماشان: 3 حاڵەت
پارێزگای سنە 2 حاڵەت
پارێزگای ئیلام: 2 حاڵەت

چۆنێتی گیان لە دەست دان
لەژێر ئەشکەنجە: 10 حاڵەت
کەمتەرخەمیی پزیشکی: 4 حاڵەت
خۆکوشتن: 1 حاڵەت
تێکهەڵچوون: 1 حاڵەت
نادیار: 1 حاڵەت

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.