Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 05:52

ڕۆبۆتێک دروستکرا که‌ دەتوانێت ڕێژەى %96ی مێشکی مرۆڤ بخوێنێتەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ماڵپەڕی "Wionews" زانا چینییەکان هەستاون بە دروستکردنى رۆبۆتێک کە دەتوانێت مێشکی مرۆڤ بە وردی و بە ێژەى %96 بخوێنێتەوە. لەو بارەیەشەوە، پەرەپێدەران لە سەنتەرى زیرەکیی دەستکرد و داهێنانى تەکنەلۆجی سەر بە زانکۆی Three Gorge‌s University China هەستاون بە تاقیکردنەوەى ئەم رۆبۆتە لە کارگەیەکی کۆکردنەوە و لێکدانی پارچەکاندا.
ئەم رۆبۆتە نەک هەر دەستیکردووە بە چاودێریکردنى شەپۆلەکانى مێشکی ئەو کرێکارەی کە خراوەتە ناو ئەم تاقیکردنەوەیەوە بەڵکوو کۆکردنەوەى ئاماژەی ئەلیکترۆنی ماسولکەکانیش. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی بێهاوتا هەستاوە بە کۆکردنەوە و لێکدانى بەرهەمی ئاڵۆز لەناو کارگەکەدا.
رۆبۆتەکە توانیوویەتى شەپۆلی مێشکی ئەو کرێکارانە بخوێنێتەوە بەبێ ئەوەى هیچ شتێک بڵێن. سەرەڕایی ئەوەش توانیوویەتى کەرەستە هەڵبگرێت و لە شوێنى خۆیدا دایبنێت. هاوکات %70 ئەو فەرمانانەى کە لە کرێکارەکانەوە پێی دراوە جێبەجێیکردووە. بۆ ئەنجامدانى ئەم ئەرکانەش رۆبۆتەکە بۆ سەدان کاتژمێر مەشقیپێکراوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.