شاندێکی باڵای سوپای عێراقی بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شهممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی ئەنبار، گەیشتە پارێزگاکە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە، عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری ھەریەک لە فەرماندەی ھێزی وشکانیی عێراق، لیوا روکن قاسم محەمەدی و بەڕێوەبەری ھەواڵگریی سەربازیی، لیوا روکن فائز مەعموری گەیشتووەتە ئەنبار.
راشیگەیاندووە کە شاندەکەی سوپای عێراق سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار-ی کردووە کە لە میانیدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە ھەروەھا شاندەکە لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنبار لەگەڵ حکوومەتی خۆجێی ئەنبار کۆدەبێتەوە.
شانەی ناوبراو ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئامانج لە سەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.