فه‌رمانده‌یی پۆلیسی موسه‌ننا رایگه‌یاند : ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ڵسابوو به كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی موسه‌ننا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه بنكه‌ی پۆلیسی سه‌ماوه له پارێزگای موسه‌ننا له رووداوێكی كوشتن ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت: له كاتی گه‌یشتنمان به شوێنی رووداوه‌كه ،بینیمان ئافره‌تێك به كێبڵێكی كاره‌بایی خنكێنراوه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش رایكردووه.
پۆلیس روونیشكردۆته‌وه كه دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ،توانیویانه له شارۆچكه‌ی ده‌راجی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن كه هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.