گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری روداوی کوشتنەکەی دوێنێ شەوی پارێزگای هەولێری راگەیاند.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کەسێک بە ناوی (ناسراو سوار خورشید) تەمەن 30 ساڵ کوژراوە و دوای لیکۆڵینەوە لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر چەند تیمێک بۆ لێکۆڵێنەوەو دۆزینەوە ئەنجامدەری تاوانەکە پێکهات.
راشیگهیاند: توانرا لەماوەیەکی زۆر کەم بکوژەکە بەناوی (ش، و، ح) تەمەن 28 ساڵ کە ناسراوی کوژراوەکەیە دەستگیرکرا.
پۆلیسی ههولێر لهسهر رووداوهكه وردهكاری زیاتری راگهیاند بهم شێوهیه:
دوێنی هەینی ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/١٤)، دوای ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن لە ناو شاری هەولێر شەقامی (١٠٠) مەتری، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و وورد کرد لە لێکۆڵینەوەکان توانیان ناسنامەی کوژراو بدۆزنەوە کە تەمەنی (٣٠) ساڵە بەناوی (ناسراو سوار خورشید)، دواتر چەند تیمێک پێکهات بەمەبەستی بەدواداچوون کردن بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبار، لەهەمان شەودا تیمەکانمان توانیان بکوژی سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکەن بەناوی تۆمەتبار (ش. و. ح.)، تەمەن (٢٨) ساڵ، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر و دراوەتە دادگا و بەپێی ماددە ی(٤٠٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.