ھێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکیان لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە خاڵی پشکنینی شەعب باکووری پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
باس لەوەش کراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکرابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە رەوانەی بنکەی پۆلیس کراوە، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.