Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 15:05

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی ئیدانە کرد

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکەین کە ئارامی و سەقامگیری عێراق تێک دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند:وەزارەتەکەمان بەتوندی ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکات کە ئارامی و سەقامگیری عێراق ناجێگیر بکات، بەتایبەتی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت.

ئەوەش خراوەتەڕوو "پابەندبوونی خۆمان بۆ ئاسایش و پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان نوێ دەکەینەوە، هەروەها سەرجەم ئەو پارێزکارییانە بەمانای ئاسانکاری دێت بۆ کارکردنیان وەک لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا جەختی لەسەر کراوەتەوە".

هەروەها ئەمەش هاتووە "حکوومەتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە لەسەر گرتنەبەری ڕێکارەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و سزادانیان بەپێی یاسا".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئاسایشی عێراق بژاردەیەک نییە، بەڵکو ڕێگەیەکی حەتمییە و ڕەنگدانەوەیە لە بوونی دەوڵەت و دامەزراوەکان و ئاسایشی کۆمەڵگە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.