له ڕێوڕه‌سمێكدا نوێنه‌رایه‌تی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له دهۆك رێز له ژماریه‌ك وه‌رزشوانی له‌شجوانی و له‌شڕێكی سنووری پارێزگای دهۆك ده‌نێت كه له ساڵی دووهه‌زاروبیست ویه‌ك ئه‌نجامی شایسته‌یان له پاله‌وانیه‌تی جیاجیاكانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێناوه.
پارساڵ شازده یاریزانی له‌شجوانی له پارێزگای دهۆك توانیان ئه‌نجامی به‌رچاو له پێشبڕكێ جیاجیاكان به‌ده‌ست بێنن، بۆ به‌رزنرخاندنی ئاستی به‌رز‌ی ئه‌م وه‌رزشوانانه‌و ئه‌نجامه‌كانیان كه له‌ساڵی ڕابردوو به‌ده‌ستیان هێنا، نوێنه‌رایه‌تی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له دهۆك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌شجوانی و له‌شڕێكی لقی دهۆك خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌م یاریزانانه به‌خشی، ئه‌ویش وه‌ك هاندانێك تا له پاڵه‌وانێتێه‌كانی ئه‌مساڵ و ساڵانی داهاتوو به هه‌مان ئاستی به‌رز به‌ده‌ربكه‌ون و ئه‌نجامی باش تۆماربكه‌ن.
نوێنه‌رایه‌تی دهۆکی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان ڕێز له ژماره‌یه‌ک وه‌رزشوانان ده‌نێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.