Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:25

کتێبى (کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکان) بڵاوده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە دەستەى ئامادەکارى کتێبى (کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکان) کرد
 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە دەستەى ئامادەکارى کتێبى (کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکان) کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕیزان (خانزاد مام وسو، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و د.شوان خۆشناو، د.ئەکرەم فەرەیدون، شیرین خالید، مەریوان جەلال).
لەدیدارەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى بۆ بە چاپگەیاندنى ئەم پەرتووکە لەبارەى هەوڵ و کۆششى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکان بەتایبەتى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لەداهاتوودا دەبێت بەسەرچاوەیەکى گرنگى مێژووى، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لەلایەن خۆیانەوە شاندنى میوان، سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبونەى ئەنجامیانداوە لە ئامادەکردن و نووسینى کتێبى (کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکان).
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.