ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقووق له سنووری پارێزگای كه‌ركووك.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی داقووق له باشووری کەرکووک تایبه‌ت بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: تیرۆرستانی داعش ئه‌مشه‌و ھەڵیان کوتاوه‌تە سەر گوندی (دەلس) سەر بە شارۆچکەی داقووق.
ڕاشیگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌دا تیرۆریستانی داعش یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکەیان بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندووە و تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
سەرچاوەکە جه‌ختیشی كرده‌وه كه چەکداره داعشه‌كان دوای ڕفاندنی ھاووڵاتییه‌كه، گوندی دەلس و ئه‌و شوێنانه‌یان چۆڵ كردووه كه هێرشیان كردبووه سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.