له‌كاتێكدا گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه بڵاوده‌بێته‌وه و توانای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕدراوه به‌رزه، پسپۆڕانی حكومه‌تی به‌ریتانیا رێنماییان بڵاوكرده‌وه و داوایان له‌هه‌موو هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان كرد به‌بێ دوو دڵی سێیه‌م ژه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن نه‌وه‌ك چواره‌م ژه‌م .
ئه‌و پسپۆڕه به‌ریتانیانه ڕێنوێنی ئه‌وه‌یانداوه چواره‌م ژه‌می ڤاكسینی دژی كۆرۆنا نه‌درێته نیشته‌جێبووانی خانه‌ی به‌ساڵاچووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو هه‌شتا ساڵه‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داتاكان ده‌ریده‌خات سێیه‌م ژه‌می ڤاكسین پارێزگاری هه‌میشه‌یی بۆ داخڵ نه‌بوون بۆ نه‌خۆشخانه له‌كاتی تووشبوون به‌و په‌تایه دابین ده‌كات .
ئا- كامران
ژێده‌ر- راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
به‌ریتانیا.. داوا ده‌کرێت هاووڵاتییان سێیه‌م ژه‌می ڤاکسین وه‌ربگرن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.